ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی شەپۆلی بەفرەكەی ئەمریكاوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 48 كەس

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفربارین و سەرماوسۆڵەی بەشێک لە ئەمەریکای گرتووەتەوە، تائێستا 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر خەڵکی وڵاتەکەش بێ کارەبا بوونە.

بەگوێرەی زانیاری میدیاکانی ئەمەریکا، شاری بوفاڵۆی نیویۆرک زۆرترین کاریگەریی زریانی به‌فری لە ئەمەریکا له‌سه‌ر بووه‌، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی زریانه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە لە سەرتاسەری ئه‌مەریكادا بۆ 48 كه‌س به‌رزبووەتەوە و بەفربارین بەردەوامە.

هەندێک لە میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمریکییەکان لە ترسی بارینی بەفری زۆر و بۆ ماوه‌ی درێژخایەن، کەرەستە خۆراکییه‌ سەرەتاییه‌كانیان لە ماركێته‌كاندا نه‌هێشتووه‌ و رەفەکانی ماركێته‌كان به‌ بەتاڵی ماونه‌ته‌وه‌.

کاربەدەستانی ناوچه‌ی ئێری كاونتی سه‌ر به‌ نیویۆرک ئاماژە بەوە دەکەن، لە %94ی ئه‌و خانوو و شوێنانه‌ی كار كه‌ كاره‌بایان بڕابوو، ته‌زووی كاره‌بایان پێ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌وه‌، بەڵام هێشتا 12 هەزار ماڵ و شوێنی كار بێ كاره‌بان.

بەفربارین ژیانی ئەمەریکییەکانی سەخت کردووە و لە زۆر ناوچەدا ئاستەنگی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە، بەگوێرەی پێشبینی کەشناسی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی چەند ویلایەتێکی ئەمەریکای گرتووەتەوە بەردەوام دەبێت.

زریانی بەهێزی به‌فر، کە لە ده‌ریاچه‌ گه‌وره‌كانه‌وه‌ له‌ کەنەدا تا ریۆ گراندێ له‌سەر سنووری مەکسیکی گرتووه‌ته‌وه‌، کاریگەری نه‌رێنی كردووه‌ته‌ سه‌ر ژیانی لەسەدا %60 دانیشتووانی ئەمەریکا.

پەیوەندیدار