ئه‌نستیتوی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی : له‌ساڵی 2022دا 66 رۆژنامه‌نووس له جیهاندا كوژراون

ئه‌نستیتوی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ناوه‌ندی سه‌ره‌كی له‌ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسایه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد: ساڵی 2022 له‌روانگه‌ی ئاسایشی رۆژنامه‌نووسانه‌وه‌ زۆر وێرانكه‌ر بووه‌ وله‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 66 رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندنكار له‌كاتی ئه‌ركه‌كانیاندا كوژراون.

له‌راگه‌یاندراوێكدا، ئه‌نستیتوی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌ی به‌هۆی پیشه‌كانیانه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بڵاویكرده‌وه‌: له‌ساڵی 2021دا 45 راگه‌یاندنكار كوژراون، به‌ڵام ژماره‌كه‌ له‌ساڵی 2022 دا بۆ 66 راگه‌یاندكار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌نستیتووه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌: له‌مساڵدا 14رۆژنامه‌نووس له‌مه‌كسیك ونۆ رۆژنامه‌نووسیش له‌جه‌نگی روسیا-ئۆكراینادا كوژراون.

پەیوەندیدار