دوای پەیوەندی كردنی بە یانەی نەسری سعودی ، ڕۆناڵدۆ بۆ تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ بەپەرۆشم

نەسری سعودی گرێبەستی رۆناڵدۆی راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە بەپەرۆشە بۆ تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ.
یانەی نەسری سعودی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئەنجامداوە تا هاوینی ساڵی 2025.
یانەکە رایگەیاندوە، گەورەترین وەرزشکار لە جیهاندا پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و ئەو گرێبەستە زیاترە لە لاپەڕەیەکی مێژوو، رۆناڵدۆ نمونەیەکی باڵایە بۆ سەرجەم وەرزشکاران و دەبێتە هۆی بەرەوپێشچوونی یانەکەیان و تۆپی پێی سعودیە.
دواتر رۆناڵدۆ لە یەکەم لێدوانیدا دوپاتیکردەوە کە بەپەرۆشە بۆ تاقیکردنەوەی ئەزمونێکی نوێ و ئەو شێوازەی یانەی نەسر کاری پێدەکات ئیلهامبەخشە و دەیەوێت بە زوترین کات پەیوەندی بە هاوڕێکانیەوە بکات و هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بۆ یانەکەیان بدەن.
هەرچەندە یانەی نەسر وردەکاری گرێبەستەکەی بڵاو نەکردوەتەوە بەڵام رۆژنامەکان ئاشکرایان کردووە، رۆناڵدۆ ساڵانە بڕی 173 ملیۆن پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت.

پەیوەندیدار