رێکخراوی ھەنگاو :رژێمی ئێران لەماوەی ٤٨ سەعاتدا سێ زیندانی کوردی لەسێدارەداوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھاووڵاتیەکی کورد بەناوی (مەھدی عەسگری) تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی تاران، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی ھۆشبەر لە گرتوخانەی (قزڵحەسار)ی سەر بە شاری کەرەج سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکراوە.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش كردووە كه (سەعدوڵا کەریمی) تەمەن ٤٣ ساڵ خەڵکی گوندی سەرین و (فەرھاد کەریمی) خەڵکی گوندی کۆمەرەی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تاوانی کوشتن لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوەو رێگەشیان پێنەدراوە لە دوادیداردا چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت.

ئــــــــا : بێستون لەتیف

پەیوەندیدار