یادی 34ساڵەی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕابونی خوێندکار و لاوانی کوردستان بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی (ئاڵای ئازادی)لە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی رێكخراوەكە یادی (٣٤)ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی (رابونی خوێندکار و لاوانی کوردستان)بەرز ڕاگیرا،لە لە مەراسیمێكدا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان (بەڵێن عەبدوڵا) ووتارێكی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ئەندامانی رێکخراوەکە كرد ڕۆڵی رابونی خوێندکار و لاوانی کوردستانى بەرز بەرزنرخاند،هەروەها دەست خۆشی چالاکیەکانی لێکردن ، پاشان لە کورتە ڤیدیۆیەکی دۆكیۆمێنتاریدا سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی پێشوو بیرەوەری خۆیان لە ناو ڕێکخراوی(ڕابوونی خوێندکار و لاوانی کوردستان)باسكرد و رۆڵی رێخراوەكەیان لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و كێشە و گرفتەكانی بەردەم پەروەردە بۆ ئامادەبوون خستەڕوو كە ئەو رێخكراوە ئەوكات چ رۆڵێكی گرینگی هەبوو ، وە هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ ستافی ئێستای رێكخراوەكە خواست و ئەو رێكخراوەیان وەكو خوێندنگایەگی گەورە وەسف كرد كە لەوەێ وە فێری ئەلف و بێی رێكخراوەیی بوونە .، دواتر قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە سكرتێر و ئەماندانی رێكخراو و ،هەروەها هەوڵ و ماندووبوون و تێكۆشانیان بەرز نرخاخێندرا ,

بێستون لەتیف

پەیوەندیدار