ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر به 72 سهرنشینهوه لە فڕۆکەخانەی نیپاڵ کەوتەخوارەوە و تێکشکا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، فڕۆکەکە لە کاتێکدا ویستوییەتی بنیشێتەوە لە فڕۆکەخانەی پۆخارا، کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و تێکشکاوە.
رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ لە دوای لە کاتژمێر نۆوە روویداوە و لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری لە شوێنی رووداوەکەن و لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری فڕۆکەکەدان.
وتەبێژی هێڵی ئاسمانی یێتی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لە ئێستادا هەموو جۆرە جموجۆڵ و گەشتێک لە فڕۆکەخانەکە راگیراوە.
ئاژانسی فرانس پرێس وتوشیەتی، ” تائێستا نازاندرێت ئاخۆ هیچ یەک لە ٦٨ گەشتیار و چوار ئەندامی تیمی فڕینەکە رزگاریان بووە یاخود نا.”