سۆران : کۆڕێک بۆ ناساندنی کتێبی “حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان مێژوێیک لە خۆڕاگری” بەسترا

ئێوارەی سێشەمە 17/ 1 / 2023 ناوەندی فەرهەنگی شین، لە شاری سۆران کۆڕێکیان بۆ ناساندنی کتێبی “حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان مێژوێیک لە خۆڕاگری” ئەنجامدا.
لە کۆڕەکەدا کە ژمارەیەک لە نووسەر و رۆژنامەنووس و کەسایەتی سیاسی ئامادەبوون، ئاکۆئاکۆیی، نووسەری کتێبەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی نووسینی ئەو کتێبە و ئاستەنگەکانی بەردەم نووسینەوەی، پاشان کۆڕەکە بە قسە و باسی ئامادەبوون دەوڵەمەندکرا.
لە کۆتاییدا ئاکۆ ئاکۆیی نووسەری کتێبی “حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان مێژوێیک لە خۆڕاگری”
واژۆی لەسەر کتێبەکە کرد .

پەیوەندیدار