رەنج پشدەری رۆژنامەنووس ڕایگەیاند، ئەو خێزانانە لە کەمپێکی داخراودان و پارەیان پێنەماوە و رێگەش نادرێت پارەیان بۆ رەوانە بکرێت. ھەروەھا ژنی دووگیان و منداڵی بچووکیان لەگەڵدایە و پێداویستی و خواردنیان زۆر خراپە و داوای پارێزەریان کردووە.
دەشڵێت: ئەو خێزانانە رۆژانە چەند خولەکێک دەتوانن پەیوەندی بکەن و مۆبایل بەکاربھێنن، ھەروەھا کەیسەکەیان گەیەندراوەتە “ئەلێکساندرا یۆلکینا” کە پزیشکێکە و کاردەکات لەسەر رەوشی پەنابەرانی لاتیڤیا.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش، ھێزە ئەمنییەکانی لاتیڤیا بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ژن و مندالڕن دەکەن و چەندین شەو لەناو دارستان و لەژێر پلەی سفری سیلیزی لە سنورەکانی بێلاڕوسیا رایاندەگرن.