لە سەر پرسی بەهای دینار بانكی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا كۆدەبنەوە

لەسەر پرسی بەهای دینار لەبەرانبەر دۆلار، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە، شاندێكی بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی بانكی فیدراڵ و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، لە توركیا كۆببنەوە.
ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی لە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی، پارێزگاری بانكی ناوەندی و لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق كۆ بوونەوە و هەر لەوكۆبوونەوەدا باس لەوەكراوە، شاندێك دەچێـتە توركیا و ئەمریكا بۆ قسەكردنی زیاتر لەگەڵ واشنتۆن تا ئەوەی بەهای دینار لە بەرانبەر دۆلار ئاسایی بكەنەوە.
2ـی شوبات شاندەكەی عێراق لە شاری ئیستەنبوڵ، لەگەڵ شاندەكەی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە و بڕیارە بۆ هەمان مەبەست، هەشت و نۆی هەمان مانگ لە واشنتۆن درێژە بەگفتوگۆكانیان بدەن.
پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامانجی كۆبوونەوەكانی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە، كەدایەنەوێت دۆخەكە بۆ ئەمریكییەكان ڕوون بكەنەوە، تا ئەوەی بزانن كە ئەو رێوشوێنانەی گرتوویانەتەبەر كاریگەریی زۆری دروستكردووە و داوایان لێدەكەن كە ئەو هەنگاوانە بكرێنە پلەبەندی، بۆ ئەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق زۆر نەبێت.
بەهۆی ڕێوشوێنەكانی بانكی فیدراڵیی ئەمریكا لە پرسی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەهای دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار ناجێگیرە.

پەیوەندیدار