جۆن کێربی: سوپای ئەمریکا و ھەسەدە سەرکردەیەکی داعشیان لە رۆژھەڵاتی سوریا کوشت

سوپای ئەمریکا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا سەرکردەیەکی داعشیان کوشت و ٤ سەربازی ئەمریکاش برینداربوون.

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بە ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی وڵاتەکەی و ھەسەدەکرد لە رۆژھەڵاتی سوریا و رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا سەرکردەیەکی داعش کوژراوە کە سەرپەرشتی گروپێکی تیرۆریسی کردوە لە رۆژھەڵاتی سوریا، وتیشی، لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا تەقینەوەیەک روویداوەو چوار سەربازی ئەمریکا برینداربوون.

پەیوەندیدار