وەزارەتی ناوخۆ: هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە 10 ساڵ زیندانی دەکرێت

12:13:22/02/2023 هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریداوە هەرکەسێک کە هەواڵی ناڕاست بڵاوبکاتەوە 10 ساڵ زیندانى بکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، “بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆکان هەڵمەتێکی هۆشیارییان لە چوارچێوەی ناوچەی (سبع ابکار) لە بەغداد ئەنجامدا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا لەگەڵ هاوڵاتییانیان بە سروشتی دەنگۆکان و هۆکارەکانیان و ئەگەری ڕێگاکانی سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەیان لە کۆمەڵگادا ئاشناکرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، هەر کەسێک لە کاتی قەیرانەکاندا هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بڵاوبکاتەوە بۆ ماوەی 10 ساڵ زیندانی دەکرێت.

باسى لەوەشکردووە، ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە زۆرجار سەرچاوەکانیان نادیارە، داواش لە هاوڵاتییان دەکات لە سەرچاوە فەرمییەکان دڵنیایی وەربگرن و باوەڕ بەو دەنگۆکان نەکەن.

پەیوەندیدار