زەحمەتکێشان بۆ یادی ١٠٠ساڵەی رێکەوتنامەی لۆزان بانگهێشت دەکرێت

دوای نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەمە ٨ مارس شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK بە سەرۆکایەتی ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی KNK و شاندێکی یاوەری سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد، ئەمەو شاندەکە لە لایەن سەعد خالید جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لیکرا
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هیوا سەید سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی زەحمەتکێشان بە میدیاکانی ڕاگەیاند:
ئامانجی سەردانی شاندی KNK بریتی بوو لە بانگێشتیان بۆ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ بەشداری لە یادی ١٠٠ ساڵەی ڕێکەوتنامەی لۆزان کە وابڕیارە هاوینی ئەمساڵ لە وڵاتی سویسڕا بە ئەنجامدانی چەند چالاکیەک ئەو یادە بکرێتەوە.
لەو کۆنگرە رۆژنامەنووسیە ئەحمەد قەرەمووس هاوسەرۆکی KNK ووتی:
ئامادەکاریمان کردووە کە یادی ١٠٠ ساڵەی لۆزان بکەینە بۆنەیەک بۆ کۆکردنەوەی کوردان لە سەر ئاستی تەواوی جیهان، بۆ ئەم مەبەستە هاتووین بۆ باشووری کوردستان تا بانگهێشتی سەرجەم لایەن سیاسی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بکەین بۆ بەشداری لە یادی ١٠٠ ساڵەی رێکەوتنامەی لۆزان.

پەیوەندیدار