سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمرۆ لەنووسینێكی دا، هەڵمەتێكی نیشتیمانی گشتگیر لەژێر ناوی عێراق لە ساڵی 2050 دا رادەگەیەنێت.
لەنووسینێكدا محمد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، رایگەیاندوە: بە رۆژانێكدا تێدەپەڕین، كە 20مین ساڵرۆژی لە نێوچوونی سیستەمی دیكتاتۆری پێشووی عێراقە، كەدەردەسەری زۆری بۆ عێراقییەكان هێنا.
سودانی راشیگەیاندوە: لەم دۆخەی ئێستای عێراقدا، زۆرێك لەخەونەكانی خەڵكی، بۆ گەیشتن بەئازادی وپێشكەوتن لەنێو بران، بۆیە ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بۆ سارێژكردنەوەی برینەكان ، بەرەو دوارۆژێكی پێشكەوتوو هەنگاو بنێین، بۆ گەلێك كەشایستەی هەموو خێر و بێرێكە.
ئاماژەی بەوەش كردوە: گەلی عێراق لەچاوەڕوانی هەستانەوەیەو، هیچمان كەمنیە، لە توانایی مرۆیی و، داهاتە سروشتی و ناسروشتیەكان و، بوونی دوو رووبار و، هەوڵكەوتەی جوگرافی كە ناوچەیەكی گرنگی جیهانە، عێراق لەمێژوودا شوێنی خۆی هەبووە و،جێگەی زانست و، زانیاری وئەدەب بووە، بۆیە كاتی ئەوە هاتووە ئەمانە بۆ عێراق بگەرێندرێنەوەو، بگەین بەئاستی وڵاتانی جیهان و بیكەین بەواقیع .
دەشڵێت: ئەوەی لێمان كەمە تەنها دارشتنی پلانێكی زانستی و، بەرنامەیەكی زانستیە و، كاركردنە بۆ جێبەجێكردنی لەهەموو بوارەكاندا.
سودانی ئاماژەی داوە، بە دەرفەتی راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی و گشتگیر، بۆ ئاوەدانكردنەوەو، پێشخستنی خزمەتگوزارییەكان لەسەرانسەری وڵاتدا، بەپشتیوانی گەل و هاوبەشەكانی عێراق، دەشلێت ، ئەم پلانەی داهاتوومان بە عێراقی 2050 بەناو دەبەین.