بەھۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دوو مەتر و 89 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان راگەیاند: رۆژی چوارشەممە (8ـی 3ی 2023)، بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 46 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا بوو، بەڵام لەو رۆژەوە تا ئيَستا ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ ملیارێك و 157 مەترسێجا بەرزبووەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ ساڵە سەرەڕای وشکە ساڵی و کەمی باران بارین، ئێرانیش سەتا سەتی ئەو ئاوەی کە لە خاکە کەیەوە دەڕژایە نێو رووباری سیروان و بە نداوی دەربەندیخان، گرتووەتەوە.




