حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەری ساڵی نوێی بابلی و جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز دەکات

بە بۆنەی سەری ساڵی نويێ بابلیى ئاشووری و جه‌ژنى ئەکیتۆ، به‌ گه‌رمى پیرۆزبایی لە ‏هاونیشتمانییانی کلدانی، ئاشوورى و سریانی لە كوردستان و عێراق دەکەین. هيوارین ئەم جەژنە بە خۆشی و شادی بەسەر ببەن و ببێتە مایەی پتەوتر کردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی برایانەی نێوان هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق.
له‌م بۆنەیەدا جەخت لەسەر پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان و پەرەپێدانی گیانی لێبورده‌يى له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينەوە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
1ی نیسانی 2023

پەیوەندیدار