پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بڕیارە 375 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیردرێت.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و پرۆسەكە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عیراق 40 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دیاریكراوە، دوای رادەستكردنی گەنم جوتیاران دەتوانن شایستە داراییەكانیان وەربگرن.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی عیراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ 375 هەزار تۆن گەنم لە هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بە شێوەیەك 120 هەزار تۆن لە پارێزگای هەولێر، 113 هەزار تۆن لە پارێزگای دهۆك و 142 هەزار تۆنیش لە پارێزگای سلێمانی.