ئەمڕۆ لە هۆڵی ئاڵای ئازادی بە ئامادەبوونی هاوڕێیان و کەسوکاری شەهید هەژار دێدەوانی یادی 36 ساڵەی شەهید هەژار دێدەوانی بەرز راگیرا.
لە سەرەتایی مەڕاسیمەکە وتاری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن هاوڕێ بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزب پێشکەش کرا، لەو وتارەکەیەدا باسی لە ڕۆڵی قارەمانانەی شەهید هەژار دیدەوانی لە خەباتی نەهێنی پێشمەرگایەتی کرد.
پاشان لە لایەن چەندین هاوڕێی شەهید چەند بیرەوەریەکی پێشمەرگانەی شەهید هەژار گێڕدرایەوە، لە کۆتاییدا کۆبەرهەمی شێعری هەژار دێدەوانی کە بەرهەمی تازەی چاپکراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بوو بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا وتاری بنەماڵە لە لایەن موحەمەد عوسمان برازای خوێندرایەوە.









