بایدن : واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی بەردوام دەبن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەردوام دەبن لە ناردنی هاوکاری سەربازی ئۆکرانیا کە پێویستیەتی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کەناڵی سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی لە ناتۆ بەردەوام دەبن لە ناردنی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکرانیا.

لە درێژەی قسەکانیدا بایدن دەڵێت: پێویستە یەکەمجار ئەو جەنگە کۆتایی بێت پێش ئەوەی ناتۆ بیر لە پێدانی مافی ئەندامێتی بە ئۆکرانیا ببەخشێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، وەرگرتنی ئۆکرانیا لە ناتۆ لە کاتی جەنگدا بەو مانایە دێت کە هەموما لەگەڵ ڕوسیا لە جەنگدا دەبین.

پەیوەندیدار