ئه‌مریكا: لەگەڵ ئێران دورین لە رێككەوتنی ئەتۆمی

رێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، لەگەڵ ئێران دورن لە رێككەوتنی ئەتۆمی، ئاشكراشیدەكات، كەمكردنەوەی گرژییە ئەتۆمییەكان، بۆ ناوچەكە باش دەبێت.

جۆن كێربی، ڕێكخەری پەیوەندییە ستراتیژییەكانی كۆشكی سپی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە ئێستادا ئەمریكا سەرنجی لەسەر دانوستانە لەگەڵ ئێراندا بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە ئەمریكییانەی كە بە شێوەیەكی نایاسایی دەستبەسەركراون و، لەزیندانەكانی ئێراندان لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنوسان لەبارەی رێككەوتنی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران.

جۆن كێربی وتی، ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكی لەو شێوەیە بوونی نییە و، لە ڕێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی نزیك نیین و بە ئەولەوییەتی نازانن، بەڵام ئەگەر دەستبكەن بە هەنگاونان بۆ كەمكردنەوەی گرژییە ئەتۆمییەكان، ئەوە بۆ ناوچەكە باش دەبێت.

پەیوەندیدار