رێكخراوی شه‌هیدانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،له پارێزگای ئه‌نبار و نزیك فه‌لووجه، چوار گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و پشكنین ده‌ستی پێ كردووه.
رۆژی شه‌ممه 5_ی ئاب__ی 2023 رێكخراوی شه‌هیدانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانه كه‌وتوونه‌ته باشووری هیت و سه‌قلاویه و فه‌یاز له نزیك فه‌لووجه، گۆڕێكی تریش كه‌وتووه‌ته ناوچه‌ی تاش له پارێزگای ئه‌نبار.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه رێكخراوه‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش خه‌ریكی ئه‌وه‌ن پلانێك بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان دابنێن.
باس له‌وه‌ش كراوه هێشتا به ته‌واوی دیار نییه ئه‌و گۆڕانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه پێوه‌ندیدارن به تاوانه‌كانی داعش، یان بۆ تاوانه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، گرووپێكیان دامه‌زراندووه كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی زانیاری و وه‌رگرتنی نموونه‌ی خوێنی خێزانی قوربانییانی ئێزیدی كه له‌لایه‌ن داعش كوژراون، هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان ئاشكرا بكه‌ن.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا، سه‌رووی 72 گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه كه هی ئێزیدییه‌كانه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مانه‌ش هی ئێزیدییه‌كان بن یان هی سه‌رده‌می ئه‌نفال بن كه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس دژی گه‌لی كورد ئه‌نجام درا.