وەزیری بەرگری روسیا ڕایدهگهیهنێت ،لە ماوەی مانگی ڕابردودا کۆی گشتی ژمارەی کوژراوانی سەربازانی ئۆکرانیا زیاتر لە 17 هەزار کوژراو بوە
ئهمڕۆ سێشەممە سێرگی شۆیگو لە کۆبونەوەی وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هێزەکانی روسیا بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان بۆ تێکشکاندنی دوژمن.
ئاماژهی بهوهش كرد، زیانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ، زیاتر لە 17 هەزار کەس بوە و ههروهها زیاتر لە 2.7 هەزار یەکە چەک و کەرەستەی سەربازی.
باسی لهوهش كرد، لەنێو ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکاندا 7 ئۆتۆمبێلی شەڕکەری پیادەی برادلی ئەمریکی و دو تانکی لیۆپاردی ئەڵمانی و تانکێکی چالنجەری بریتانی هەبون.
ئهوهشی خستهروو “هێزەکانی روسیا بە شێوەیەکی بەرچاو ناوچەی کۆنتڕۆڵیان لە نزیک سێنکۆڤکا و پترۆپاڤلۆڤکا بە ئاراستەی کوبیانسکی فراوانتر کردوە”.
ڕاشی گهیاند، “ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، هەروەها کیێڤ له رێگهی سەربازە مەشقپێنەکراوەکانییهوه هێرشی بێمانا ئهنجامدهدات و ئەم جۆرە کارانە تەنها ئۆکرانیا بەرەو لەناوبردن دهبات”.
وتیشی، وهزارهتهكهی کاردەکات بۆ زیادکردنی توانای شەڕی هێزە چەکدارەکان، لەوانەش بە دەستەبەرکردنی چەکی هاوچەرخ و باشترکردنی مەشق و راهێنانەکان.