بیلاڕوسیا: مەترسی هەیە جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت

ئەلێكساندەر لۆكاشینكۆ سەرۆكی بیلاڕوسیا هۆشداری دەدات لەوەی، جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵدەگیرسێت ئەگەر جیهان رێگەبدات گرژییەكانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل روو لە زیادبوون بكەن.
لۆكاشینكۆ بە ئاژانسی “بیلتا”ی وتووە، مەترسی هەیە جەنگی جیهانی سێیەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەڵگیرسێت، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران بكرێت، ئێرانییەكان ئەوان پەلكێشی شەڕ ناكەن بەڵام ئەوان ئێران پەلكێش دەكەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، چی دەكەن؟ ئایا هیچ بەڵگەیەكتان هەیە كە ئێران لە شەڕی ئیسرائیل و غەززەوە تێوەگلاوە؟ ئەگەر بەڵگەیەك هەیە بیخەنە سەر مێز و سەیری دەكەین، بەڵام هیچ كەسێك بەڵگەیەكی دژی ئێران پێشكەش نەكردووە كە پشتڕاستكراوە بێت.
سەرۆكی بیلاڕوسیا پێشی وایە، كاتێك موشەكی وڵاتێكی تر بەكاردەهێنرێت مانای هیچ شتێك نییە، بەڵێ‌ موشەك و درۆنەكان كە بەكاردەهێنرێت دروستكراوی ئێران، بەڵام موشەك و درۆنەكانی خۆشتان لە ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێن، بازرگانی چەك هەیە و ئەوەش كارێكی خراپ و نایاساییە و لەوانەیە كەسانێك لەرێگەی كەسانێكی ترەوە كڕیبێتیان و حەماسیش ئەو موشەك و درۆنانەی دڕیبێت، چەك و كەرەستەی سەربازی ئەمریكا تەنانەت كە تۆمار كراون هێنراونەتە ئۆكرانیا و بەردەوامیش دەهێنرێن.

s:nawa

پەیوەندیدار