وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا-پنتاگۆن ئاشكرای کرد، لەهێرشەکانی ئەمدواییانەدا ٤٥ سەربازو کارمەندیان لەعێراق‌و سووریا برینداربوون.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا زانیاری له‌باره‌ى هێرشەکانی ئەمدواییانەی سەر هێزەکانیان لەعێراق‌و سووریا بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ٣٨ جار لەعێراق‌و سووریا هێرشکراوەتەسەر هێزەکانیان.
ئاماژەى بەوەشکردوە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە لانیکەم ٤٥ سەربازو کارمەندی ئەمریکی برینداربوون.
له‌دواى هێرشه‌كانى حه‌ماس له‌٧ى تشرینی یەکەمەوە بۆسه‌ر ئیسرائیل و دواتریش كاردانه‌وه‌كانى ئیسرائیل به‌تایبه‌ت له‌غه‌ززه، گروپه میلیشیاییه‌كانى لوبنان‌و سوریا‌و عێراق ئه‌وانه‌ى نزیكن له‌ئێران هێرشیان بۆسه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سوریاو عێراق ده‌ستپێكردوه، کە دوایەمینیان هێرشێکی ئەمرۆی گروپە چەکدارەکانى عێراق بوو بەسەر بنکەیەکى سەربازی ئەمریکا.