ژمارەی ئەو كارمەندانەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە كەتی غەززە گیانیان لەدەست داوە سەد كەسی تێپەڕاند.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی كە لە فەڵەستین بۆ ڕێكخراوەكەیان كاردەكەن و بەهۆی بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەست داوە 100 كەسی تێپەڕاندووە و ئەمەش تا ئێستا بە زۆرترین قوربانیدانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە جەنگدا دادەنرێت .
ئەو كارمەندانەی كە لە نەتەوەیەكگرتووەكان كاریان كردووە و گیانیان لەدەست داوە بەگشتی مامۆستا و پزیشك و پەرستار و كارمەندانی ئیداری بوون و بۆ دەزگای فریاگوزاری بۆ ئاوارەكانی فەڵەستین ئۆنروا كاریان دەكرد.
ژمارەیەك لە كارمەندەكان لەگەڵ خانەوادەكانیان پێكەوە كۆمەڵكوژ كراون و هەندێكی دیكەشیان هاووڵاتی فەڵەستینی بوون و كە تا ئێستاش خێزانەكانیان لە ژێر مەترسی بۆردومانی ئیسرائیلدان.
ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ڕایگەیاندووە وەك پرسەیەك بۆ كارمەندە كوژراوەكانیان ڕۆژیی دووشەممە مەراسیمێكی ماتەمینی بەڕێوەدەچێت و ئاڵای نەتەوەیەكگرتووەكان تا نیوە دادەگیرێت.
s.payam




