بەڵێن عەبدولڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە فاروق حنا عتو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە گفتوگۆیەکی هاوڕێیانەدا، باس لە پەرەسەندنی ڕەوشی سیاسی عێراق و کوردستان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرینگی هەماهەنگی کرا لە نێوان نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەت و دامەزراوەکانی عێراقدا.