بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێکدا ڕایگەیاند ، ئامادەنین ئاگربەست لەگەڵ حەماس بکەین، وتیشی ئەوانەی وابیردەکەنەوە ئێمە کۆتایی بەجەنگ دەهێنین ئاگایان لە واقعەکە نیە.
لەپەیامە ڤیدیۆییەکەدا کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆکوەزیرانەوە بڵاوکرایەوە،ناتانیاهۆ وتی” ئێمە درێژە بەجەنگ دەدەین، ئەم جەنگە هەتا بەدیهێنانی ئامانجەکانمان، کە کۆتاییهاتنی حەماس و ئازادکردنی بارمتەکان و نەهێشتنی هەڕەشەی غەززەیە، درێژەی دەبێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە بەرپرسانی حەماس ڕایانگەیاندبوو کە مەرجی کۆتایی هاتنی جەنگ و ڕاگرتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ئەوەیە کە بارمتەگیراوەکانی غەززە ئازادبکرێن. هاوکات هەوڵ و فشاری نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی جەنگ هێشتا بەردەوامە.
لە ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە جەنگی حە*ماس ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و تەنها ئەمڕۆ 100کەس لە ئاکامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون و بەگشتی ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 20هەزار کەس.