نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان زنجیرەیەك كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی عیراق ئەنجامداو باسی لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كێشەكانیان لەگەڵ بەغدا كردوە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هاتنی ئێمە بۆ بەغدا لە پلەی یەكەمدا بۆ بۆ بەشداریكردن بو لە روژی شەهیدی عیراقی، دواتر لە كۆمەڵێك دیدار و گفتوگۆمان لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەكان، سەرۆكوەزیران و لایەنە سیاسییەكانی عیراق ئەنجامدا.
نێچیرڤان بارزانی وتیشی ئەم دیدارانە دەبێت بە شێوەیەكی سروشتی وەربگیرێن، مادام ئێمە لەم جوگرافیایە و لەم وڵاتەدا دەژین، زۆر ئاساییە سەردانی بەغدا بكەین و هەوڵ بدەین ئەو كێشانەی هەن و لەگەڵ بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوە بكەین و چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە.
سەرەرای ئەوەی بابەتی موچە لە ئەجێندای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا نەبوو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵی بەسوپاسەوە سودانی بڕیاری لەسەر دا و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی2024ـدا.