بەڕێز: ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان.
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی (30)یەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەكەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە هاندەر بێ بۆ بەرەوپێشبردنی خەباتی سیاسی و مەدەنی یەکگرتووی ئیسلامی و گێڕانەوەی متمانە و بەرجەستەبوونی یەکڕیزیی کوردستانی و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە .
بەڕێزان..
بیرەوەری ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە دۆخێکی ناسک و هەستیار دایە، هەرێمی کوردستان لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریی نێوەخۆیی و دەرەکی دایە، بۆیە بە هەند وەرگرتنی مەترسییەکانی ئەم قۆناخە پێویستی بە هەڵوەستە و هەڵوێستی هاوبەشی نیشتمانی و بە دەنگەوەچوونی داخوازییە هەنووکەییەکانی خەڵک و داڕشتنی گوتارێکی سیاسی کوردستانی هەیە.
هەر لەم بۆنەیەدا ، جەخت لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
6ی شوباتی 2024




