بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە و تورکیا بە فەرمی ئامادەیی خۆی بۆ ئەو پرۆسەیە نیشانداوە.
سه‌فین دزه‌یی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له هه‌ردوو كۆنفرانسی میونشن و دوبه‌ی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و پڕیان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده به‌شداربووه‌كانی ئه‌و دوو لوتكه‌یه سازكرد و به وردی بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست و رووداوه ئه‌منییه‌كان تاوتوێ كران.
سه‌فین دزه‌یی گوتیشی: گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌كان بۆ ئه‌و گرفتانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران بوون و جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا هه‌رێمی كوردستان كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كییه له چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه.
لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەکرد، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کێشە تەکنییەکانی چارەسەرکردووە و بۆری گواستنەوەی نەوتیشی چاککردووەتەوە و ئامادەیە، ئەوەی هەیە تۆپەکە لە گۆڕەپانی بەغدایە و دەبێت حکومەتی عێراق بڕیاربدات.
سەفین دزەیی روونیکردەوە، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای پاریس، کێشەیەک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هەیە دەبێت خۆیان لەنێوان خۆیان چارەسەری بکەن، عێراق داوای بڕی ملیارێک و نیو دۆلار وەک قەرەبوو لە تورکیا دەکات، کەچی بە راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاری لەخۆیداوە.
هاوکات جەختیشی لە بەردەوامی گفتوگۆکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی.