جەماوەری بەشەڕەفی کوردستان
خەڵکی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشی کوردستان
لەیادی 33 ساڵەی ئازادکردنی شاری هەولێر دوای پیرۆزباییمان سەری ڕێز و وەفاداری دادەنوێنین بۆ گڵکۆی پیرۆزی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان بە تایبەت شەهیدانی ١١ی ئادار
سڵاو بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان
سڵاو بۆ کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگە دێرینەکان و زیندانیانی سیاسی
33 ساڵ بەر لە ئێستا دوای ئەوەی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی کوردستانی باشوور ئازادکرا ئەو ڕۆژە نۆرە گەیشتە سەر شاری هەولێر ئەو کاتە زۆربەی زۆری دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی بەعس لە هەولێر بوو وەک بارەگای فەیلەقی پێنج مەنزوومەی باکووری بەعسییەکان و بە ناو مەجلیسی تەشریعی و تەنفیزی جگە لە دائیرەی ئەمنی هەولێر کە چەندین لقیان هەبوو لەناو شار و دەوروبەری بۆیە ئەو ڕۆژە هاوڵاتیانی شاری هەولێر كه ئافرهتان ڕۆلی كارایان ههبوو بە تایبەت خەڵکی زەحمەتکێش و کەسانی شۆڕشگێڕ و بە بیروباوهڕ بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگەی حزبەکانی بەرەی کوردستانی توانرا لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر دەست بەسەر دام و دەزگاکانی بەعسییەکان بگیرێت و شاری هەولێر ئازاد بکەن.
یادی ڕاپەرین هاوکاتە لەگەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی و ئابووری کە بەرۆکی زۆربەی خەڵکی هەرێمی کوردستانی گرتووە دیارترینیان ئەو ناتەباییە و پەرتەوازەییەی هەیە لەنێوان (پارتی و یەکێتی) کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵك، دواخستنی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بهبیانوی جیا جیا هێندهیتر پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان خستبووه ژێر پرسیار دواتر به فشاری نێودوهلهتی بریاریاندا كه ههلبژاردن ئهنجام بدهن له 10-6-2024 دەرئەنجامی ئەو ناتەبایی و پەرتەوازەییە تادێت بارودۆخی خەڵک لە ڕووی ئابوورییەوە خراپ تر دەبێت خەڵک لە دوودڵی و نیگەرانی ژیان دەگوزەرێنێت و لەسەرەتاییترین مافی خۆی بێ بەشە،خەڵکیش مافی خۆیەتی لهم ههلبژاردنه سزای گەندەڵکاران بدات خەڵک دەنگ دهدات بۆ ئەوەی خزمەت بکرێت نەوەک مافەکانی پێشێڵ بکرێت،ئەرکی لایەنە سیاسیەکانیشە کە ڕۆڵی کارایان هەبێت و چیتر لە (پارتی و یەکێتی) قبوڵ نەکەن بە ئارەزوی خۆیان داهاتی ئەم میللەتە داماوە بۆ بەرژەوەندی حزبی و کەسانی نزیک لەخۆیان بەکاربهێنن،بهداخهوه دهسهلاتدارانی ههریم له ئاست دهسكهتهكانی راپهرین نهبوون و متمانهی جهماوهریان لهدهستدا بۆیە لەم یادە پڕ شکۆیە جەخت دەکەینەوە لەسەر:-
گرنگیدان بە ژیان و گوزەرانی خەڵک
ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ گەرد دوور لە دەست وەردانی حزب.
دۆزینەوەی هەلی کار بۆ گەنجان و لاوان بە تایبەت دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بکرێ بە سوپایەکی نەتەوەیی نیشتمانی کە دوور بێ لە دەست وەردانی حزب.
سزادانی گەندەڵکاران و مافیاکان ئەوانەی بازرگانی بە قووت و خوێنی میللەت دەکەن.
رێگەگرتن لە کوشتنی ژن لە ژێر هەر ناوێک، سزادانی تاوانبارانی بکوژی ژن بە پێی یاسا.
باش کردنی ژیانی کرێکاران و جوتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و گشت چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان
فەراهەم کردنی دەربڕینی ڕای ئازاد بۆ گشت تاکێکی کۆمەڵگا و مۆڵەتدان بە هەموو جۆرە خۆپیشاندانێکی هێمن و دیموکراسیانە.
فەراهەم کردنی کاری ڕۆژنامەنووس و ڕاگەیاندکاران و چالاکوانانی مەدەنی.
لقی هەولێر و لقی پێشمهرگه دێرینهكانی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
10_3_2024