مەکتەبی ڕاگەیاندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆڕێکدا کە بەرپرسانی حزبی و نووسەر و ڕۆژنامەنووسان ئامادەی بوون خوێندنەوەی بۆ کتێبی گۆڤاری پێشکەوتن کرد.
پێشکەوتن گۆڤارێکی سیاسی بوو لە ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٨ پێنج ژمارەی لە شاخ لێدەرچووە. ئەو گۆڤارە لە ئەدەبیاتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانە چەندین نووسەر بابەتیان تیا بڵاوکردۆتەوە، ئەو گۆڤارە لە چاپی نووێدا لە لایەن بەشی ئەرشیفی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چاپێکی تازەدا بڵاوکراوەتەوە.
لە رێوڕەسمەکەدا گۆڤارەکە بەخشرایە ئەوانەی لە کاتی خۆیدا بابەتیان لە گۆڤاری پێشکەوتن بڵاوکردۆتەوە










