بەڵێن عەبدوڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بایکۆتی پڕۆسەی ھەڵبژاردن وەک چەکێکی دەنگی ناڕەزایی تاقیکراوەتەوە ئەو ھەڵوێستە دەچێتە خزمەتی ھێزەکانی دەسەڵات.
لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک پێشمەرگە و ڕێکخستنی دێرین لە شاری ھەولێر بەڵێن عەبدولڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی بارودۆخی سیاسی کوردستان و ناوچەکە ئەو ھەڕەشانەی دەکرێنە ھەرێمی کوردستانی کرد، لەو بارەیەوە نەبوونی ھەڵوێستێکی یەکگرتووی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵناگاریەکان بە خاڵێکی نێگەتیڤ لە پڕۆسەی سیاسی لێکدایەوە،
سەبارەت بە بارودۆخی ژیانوگوزەرانی خەڵکی کرد سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گووتی:
دوای 32 ساڵ لە حوکمڕانی ناوخۆیی تا ئێستا خەڵک کێشەی خزمەتگوزاری ھەیە، مانگانە بۆ وەرگرتنی مووچەکەی دەستی دەستیپێدەکرێت و بەشیکی گەڕەکەکان لەدەست بێ ئاوی ھاواریان لێھەڵساوە، کارەبانی نیشتمانی گرفتێکی دیکەی کەمی خزمەتگوزاریەکانە.
کۆبوونەوەکە بە سەرنج و تێبینی ئامادەبووان دەوڵەمەند کرا.