ئەستێرەناسان هەسارەیەکی تازە لە دایکبوودا دەبینن کە تەنها 3 ملیۆن ساڵی پێچووە تاوەکو دروست ببێت، ئەوەش لە ڕووی ئەستێرەزانییەوە کاتێکی کەمە بۆ دروستبوونی هەسارەیەک، ئەمەش لە دۆزینەوەیەکدا کە تەحەدای تێگەیشتنەکانی ئێستا دەکات لەسەر خێرایی دروستبوون یاخود پێکهاتنی هەسارەکان.
ئەم هەسارە کۆرپەیە، کە بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی 10 هێندە یاخود 20 هێندەی قەبارەی زەوی گەورەترە، یەکێکە لە گەنجترین هەسارەکان لە دەرەوەی سیستمی خۆریماندا، کە بە هەسارە دەرەکییەکان ناسراون. لە تەنیشت پاشماوەی دیسکێکی گازی چڕ و خۆڵدایە کە بە دەوری ئەستێرەیەکدا دەخولێتەوە، ئەستێرەکەی هەسارەکە هۆکار بووە بۆ دروستبوونی هەسارەکە.
هەسارەکە دەکەوێتە گالاکسی میڵکی وەیەوە و نزیکەی 520 هەزار ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دوورە. ساڵی ڕووناکی دووریی ئەو ڕووناکییەیە کە لە ساڵێکدا گەشت دەکات، دەکاتە 9.5 تریلیۆن کم.
مادیسن باربەری خوێندکاری دەرچووی بەشی فیزیا و ئەستێرەناسی لە زانکۆی نۆرث کارۆلاینا و نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە کە لەم هەفتەیەدا لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکرایەوە، دەڵێت ” ئەم دۆزینەوەیە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هەسارەکان دەتوانن لە شێوازێکی یەکگرتوودا بن لە نێو 3 ملیۆن ساڵدا، ئەوەش پێشتر ڕوون نەبووە چونکە زەوی 10 بۆ 20 ملیۆن ساڵی پێچووە تاوەکو دروست ببێت.”
ئاندرو مانی هاوبەش لە نوسینی توێژینەوەکەدا وتی ” ئێمە بە ڕاستی نازانین هەسارەکان چەندە کاتییان پێویستە بۆ دروستبوون. دەزانین کە هەسارە زەبەلاحەکان دەبێت خێراتر لە دیسکەکانییان دروست ببن چونکە پێویستییان بە گازی ئەو دیسکە هەیە تاوەکو دروست ببن. بەڵام دیسکەکان 5 بۆ 10 ملیۆن ساڵییان دەوێت تاوەکو دروست ببن و گاز بدەن. لەبەرئەوە، ئایا هەسارەکان لە 1 ملیۆن ساڵدا دروست دەبن؟ یان 5 ؟ یان 10؟
هەسارە نوێیەکە قەبارەکەی لە نێوان زەوی و نیپتوندایە، زەوی گەورەترین هەسارەی بەردییە لە سیستمی خۆریماندا و نیپتونیش بچووکترین هەسارە گازییەکانە. هەروەها چڕییەکەی کەمترە لە چڕی زەوی و دایامیتەرەکەشی 11 هێندە گەورەترە لە زەوی. پێکهاتە کیمیاییەکەشی نەزاندراوە.
توێژەرەوان گومانییان هەیە لەوەی کە هەسارەکە دوور لە ئەستێرەکەیەوە دروست بووە و دواتر بەرەو ناوەوە ڕۆیشتووە.
باربەر وتی ” دروستبوونی هەسارەی گەورە نزیک لە ئەستێرەوە قورسە چونکە دیسکەکە دوور دەکەوێتەوە لە نزیکترین ئەستێرەوە، ئەوەش بە مانایەکی دیکە واتە ماددەی تەواویی نابێت بۆ دروستکردنی هەسارەیەکی گەورە بەو نزیکییە و بەو خێراییە.”
باربەر وتی ” ئەمە گەنجترین هەسارەی گۆڕاوە. هەروەها گەنجترین هەسارەیە زاندرابێت.”
ئەستێرە و هەسارەکان لە هەوری گازی ئینتەرستێلار و خۆڵەوە دروست دەبن.
باربەر وتی ” بۆ دروستبوونی سیستمێکی ئەستێرەیی – هەسارەیی، هەوری گاز و خۆڵەکە دەڕووخێن و دەچنە سەر ژینگەیەکی تەخت، ئەستێرەکە لە ناوەڕاستدا دەبێت و دیسکەکە دەوری دەدات. هەسارەکان لەو دیسکەدا دروست دەبن. دواتر دیسکەکە دەبڕدرێت، لە ناوەوەی لە نزیک ئەستێرەکەوە دەست دەکات بە بڕینەوە.
وتیشی ” پێشتر باوەڕوابوو کە ناتوانین هەسارەیەکی گۆڕاو بەو گەنجییە بدۆزینەوە چونکە دیسکەکە ڕێگری دەکات. بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک کە دڵنیا نین لێیان، دەرەوەی دیسکەکە شەپۆلدارە، ئەوەش دەرفەتێکی زۆر باش دەدات بۆ ئەستێرەکە و ڕێگە بە ئێمەش دەدات گۆڕانەکە ببینین.”
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز