حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبایی لە یادی 31 ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات
ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزبایینامەکەیە:
بۆ : بەڕێز مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاو و ڕێز.
بە بۆنهی یادی 31 ساڵەی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە گەرمی پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سهركهوتنتان بۆ دەخوازین. ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەپێدانی تێکۆشان لە پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری و ئاییندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان.
بەڕێزان..
ئەم یادە لە کاتێکی هەستیار دایە، گۆڕانکاری خێرا لە ناوچەكە بەڕێوەدەچێت، بۆیە لەو کاتەدا جەخت لەسەر پێویستیی پەلەکردن لە کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و داڕشتنی سیاسەتێکی نوێ دەکەین کە هاوتەریب بێ لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەدا.
هەر لەو بۆنەیەدا جەخت لەسەر پێویستیی پتەوكردنی یەکڕیزیی کوردستانی و پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەینەوە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
6ی شوباتی 2025




