نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامی سەرەخۆشییەکەیدا لە بنەماڵەی کۆچکردوو، ئاماژەی بەوە کردووە، خوالێخۆشبوو، “هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له رۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌يوه‌ندیى به ريزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه.”
دەقی پرسەنامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بنەماڵەی بەهمەن حوسێن:
بۆ كۆچى دوايى خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حوسێن، به‌رپرسى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكار و هاوڕێيانى به‌ڕێزی و حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو به‌همه‌ن حوسێن كه هه‌ر دواى ته‌واوكردنى زانكۆ له تافى لاوێتییه‌وه، له رۆژگارى سه‌ختى خه‌باتدا، په‌يوه‌ندیى به ريزه‌كانى شۆڕش و پێشمه‌رگه‌وه كرد، دڵسۆزانه و به بير و باوه‌ڕێكى پته‌و، خزمه‌تى گه‌ل و نيشتمانه‌كه‌ى كردووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/5/16




