بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی یادی 80 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و کادر و ئەندامانی پارتی دەکەین، ئومێدەوارین ئەم بۆنە مێژووییە، هاندەری پەرەپێدانی خەبات و بەدیهێنانی ماف و ئامانجەکانی گەلی کوردستان و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و گەشەپێدانی دەستکەوتە دیموکراسی و نەتەوەییەکان بێت.
یادی 80 ساڵەی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکی هەستیار دایە، لەلایەک بەهۆی چەقبەستنی سیاسی و لەلایەکی دیکەشەوە بە هۆی شەڕ و لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەكەدا، هەرێمی کوردستان بە ڕەوشێکی ناهەموار تێپەڕ دەبێت،
بەرەنگاربوونەوەی تەحەددیەکانی ئەم قۆناخە و چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکان لە ڕێگەی دیالۆگێکی بنیاتنەرانە، پێویستیی بە ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و گرتنەبەری ئاراستەیەکی سیاسی و یەکگرتوویی حزبە سیاسییەکان لە ڕەهەندە نیشتمانییە کوردستانییەکان و مامەلەکردن لەگەڵ فاکتەرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان هەیە.
هەر لەو بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر پەیوەندیی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
16-8-2026




