سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکانیان لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن و لە قۆناخی دووەمدا فراوانتری دەکەن، هەروەها ئاماژەی بەوەشدەدات، گرووپە دژبەرەکانی ئێران نابێت لە هەرێمی کوردستاندا بنکەی راهێنان، رادیۆ و تەلەڤزیۆن و کەمپیان هەبێت و کۆنگرە بگرن”.بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی میهر، محەمەد حوسێن باقری، سەرۆکی ناوەندی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، لەم قۆناخەدا بۆ ئەوەی زەرەر و زیانی گیانی لێنەکەوێتەوە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هێرشەکان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام لە قۆناخی دووەمدا هێرشەکان بەربڵاوتر دەبن.