وەزارەتی بەرگری ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئیسرائیلی دایەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە “گەلی ئێران بەوپەڕی هێزەوە وەڵامی هەر کارێکی گەمژانەی دوژمن دەداتەوە”.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید محەمەد رەزا ئەشتیانی، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند “گەلی ئێران بێگومان بەهێزەوە وەڵامی هەر کارێکی گەمژانەی دوژمن دەداتەوە و دوژمن باجێکی قورسی هەر هێرشێک دژ بە ئێران دەداتەوە” .
رونیشیکردەوە “تاران چەند جارێک جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە توانای بەرگری گەلی ئێران و ئەو پێشکەوتنانەی کە لەبواری تەکنیکی و زانستی لە بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک بەدەستی هێناوە بەر بە هەر هەڕەشە و هێرشێکی دوژمنکارانە بۆ سەر وڵاتەکە دەگرێت”.