دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە

دوای زیاتر لە دوو مانگ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و لەیەکەم دانیشتنیشدا دەنگدان بۆ پێنج پڕۆژەیاسا و پێشنیازەیاسا دەکرێت.

بڕیارە سەعات 1ی دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر دەنگدان بۆ پرۆژەیاسای یانە وەرزشییەکان و پێشنیازەیاسای مافەکانی فەرمانبەری مافپەروەر و پڕۆژەیاسای چوونە پاڵ پڕۆتۆکۆلی ساڵی ٢٠٠٥، لەگەڵ دەنگدان بە پێشنیازەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بێگانەکان لە عێراق و دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای سەندیکای بەرنامەداڕێژەرانی عێراق.

١٣ی تەموزی ئەمساڵ دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لە ماوەی دوو مانگ و حەوت رۆژی رابردوودا ھیچ کۆبونەوەیەک ئەنجام نەدراوە و پەرلەمانتارانیش ھۆکارەکەی بۆ سەرقاڵبوونیان بە بانگەشەی ھەڵبژاردن دەگەڕێننەوە.

پەیوەندیدار