وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردن بە وەرگرتنی خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند، لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگیمان کردووە، بڕیارە لە 25ی ئەم مانگەوە وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی قوتابیان بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەوان بکات، دواتر دەست بە وەرگرتنی قوتابیان دەکرێت، رەنگە پرۆسەکە ماوەی مانگێکی پێ بچێت”.
راشیگەیاند: “سیستمی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆکان سیستمێکی هیلاکە، ئەو سیستمە پێویستی بە گۆڕانکارییە، لەو سیستمە تەنها تێکڕا نمرەی پۆلی 12 پێوەرە، توانای راستەقینەی قوتابی لەبەرچاو ناگرێت، لەلایەکی دیکە پێویستە ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان بە بازاڕی کارەوە ببەستینەوە، بۆ ئەوەی ناوەندە ئەکادیمییەکان تەنها نەبن بە شوێنی بەخشینەوەی بڕوانامە، دەبێ کارامەیی لە خوێندکاران دروستبکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هیوادارین ئەو قوتابیانەی لە رێگەی زانکۆلاین داواکاری پێشکەش دەکەن وەریان بگرین، هەوڵدەدەین، وەک دوو ساڵی رابردوو، زۆرترین قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگرین”.