ئەمەریکا 70 ئۆتۆمبێلی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەکات

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشكرای كرد، ئەمەریكا 70 ئۆتۆمبێلی دیكەی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و بەردەوام دەبن لە هاوكارییكردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

وەین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند “لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەككردنی ئەمەریكا بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش 70 ئۆتۆمبێلی گوولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە كراون”.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، جەختیكردەوە، بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی هاوپەیمانەكانیان بۆ بەهێزتر كردن و پڕچەككردنیان، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی دامەزراوەكان.

لەماوەی چەند مانگی ڕابردووش ئەمریكا چەند جارێك ئۆتۆمبێل و كەرەستەی سەربازی پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كردووە و بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.

پەیوەندیدار