فەرمانی دەستگیر كردن بۆ ژمارەیەك لە بەشداربوانی كۆنفرانسەكەی شاری هەولێر دەركرا

دادگای كەرخ لە بەغدای پایتەختی عێراق، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك لەو كەسانە دەركرد كە بەشداری كۆنفرانسەكەی شاری هەولێریان كردبوو و تێیدا داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ ئیسرائیل كرابوو.


ئەنجومەنی باڵای دادوەیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ لەسەر زانیاری پێشكەش كراو لە راوێژكارێتی ئاسایشی نیشتمانییەوە فەرمانی دەستگیر كردنی بۆ “وسام حەردان” دەركردووە، كە لە كۆنگرەیەكدا لە شاری هەولێر داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل كردبوو.


ئەوەش هاتووە، هەروەها فەرمانی دەستگیر كردن بۆ “میسال ئالوسی” ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق و فەرمانبەرێكی وەزارەتی رۆشنبیری بەناوی “سەحەر كەریم تائی” دەركراوە، لەسەر هەمان تاوان.


بەپێی بەیاننامەكە، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر سەرجەم ئەو كەسانەی بە تەواوەتی ناسراونەتەوە و بەشدارییان لە كۆنگرەكە كردووە دەگیردرێتە بەر.

پەیوەندیدار