خۆپیشاندانیانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستپێكرد

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم پەروەردەی گشتی سلێمانی خۆپیشاندانیان دەستپێكرد و بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان دەستپیكرد و شەقامی سەرەكی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكەیان گرت.

ئەم مامۆستایانە داوای سەرەكییان دامەزراندنی هەمیشەییە و ماوەیەكی درێژە داوای دامەزراندن دەكەن و دەیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

ئەوان جەختدەكەنەوە، ئەگەر داواكارییەكەیان جێبەجێنەكرێت لەبایكۆتی هەمیشەیی بەردەوامدەبن و كەرتی پەروەردە پەكیدەكەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێش لەبەشێك لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

karwan

پەیوەندیدار