گرووپێكی چەكداری شیعەكان هەڕەشەدەكات و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە

گرووپی چەكداری ” كەتائیب سەید ئەلشوهدا” كە گرووپێكی چەكداری دیارە لە عیراق دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڕەشەی كرد فشاری جەماوەری ئەنجامبدات.
كازم فەرتووسی وتەبێژی گرووپەكە لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە ” كەتیبەكانی سەید ئەلشوهدا یەكێكە لەو لایەنانەی ماڵی شیعەكان كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە و لەرێگەی یاساوە تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدات ، یاخود پەنا دەباتە بەر فشاری جەماوەری لە رێگەی خۆپیشاندانەوە ئەنجامی هەڵبژاردنە ساختەكاریەكە رەتدەكاتەوە.
فەرتووسی راشیگەیاند: لە ئێستادا باس لە پێكهێنانی هاوپەیمانی سیاسی ناكرێت ، بەڵكوو قسە لە سەر رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەین كە چەندین بەڵگەمان لەبەردەستدایە كە دەستكاری ئەنجامەكان كراوە لەبەر ئەوە دان بەو ئەنجامانەدا نانێین بەتایبەت ژمارەی دەنگدەران لە ژمارەیەك ناوەندی دەنگدانەدا نزیكەی 4 بۆ 5 هەزار كەمتر بوە لە ژمارەی دەنگەكان.
دوێنێ لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای پارێزگاكانی عیراق خۆپیشاندان ئەنجامدرا لەدژی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان

karwan

پەیوەندیدار