فەیسبووك ناوەكەی دەگۆڕێت

كۆمپانیای فەیسبووك نیازی ئەوەی هەیە ناوەكەی بگۆڕێت، بەشێوەیەك كە تایبەت بێت بە گەشەپێدانی بواری جیهانی virtual.
ماڵپەڕی “زە ڤێرج”ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، مارك زوكەربێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك نیازی ئەوەی هەیە لە كۆنگرەی “كۆنكیت”ی ساڵانە لە 28ی ئەم مانگە باس لە گۆڕینی ناوی كۆمپانیاكە بكات.


ئەوەش هاتووە، هەروەها ئەگەری هەیە لە ماوەیەكی نزیكدا ناوە نوێكەی كۆمپانیاكە ئاشكرا بكرێت، گۆڕانكاریەكەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەپلیكەیشنی فەیسبووك ببێتە یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەو كۆمپانیایە وەك ئەپلیكەیشنەكانی ئینستاگرام و واتساپ و چەندینی تر.


ماڵپەڕەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، پەیوەندی بە بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای فەیسبووكەوە كردووە، بەڵام رەتیان كردووەتەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بكەن.

پەیوەندیدار