تیدروس ئەدهانۆم سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، مرۆڤ هەموو دەرفەتێكی پێویستی لە بەردەستدایە بۆ زاڵبوون بەسەر پەتای كۆرۆنادا و هەركات جیهان بڕیاریدا، دەتوانێت بەسەریدا زاڵ ببێت.
تیدروس ئەدهانۆم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پەتا كاتێك كۆتایی دێت كە جیهان بڕیاریدا بەسەریدا زاڵ بێت و بابەتەكە بەدەست خۆمانە.
رونیشیكردووەتەوە، مرۆڤایەتی هەموو ئامڕازەكانی لەبەردەستدایە بۆ زاڵ بوون بەسەر ڤایرۆسەكەدا، لەگەڵ ئەوەشدا جیهان بە شێویەكی باش ئەو ئامڕازانەی بەكارنەهێناوە.
سەرۆكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەش كردووە، ئامانجی رێكخراوەكە ئەوەیە لانیكەم 40%ی جیهان تا كۆتایی ئەمساڵ بە ڤاكسینەكان بكوترێن، ئەوەش روونادات تاوەكو ئەو دەوڵەت و كۆمپانیایانەی ڤاكسینەكانیان بەدەستە هاوكاری نەكەن.
تاوەكو ئێستا زیاتر لە 244 ملیۆن كەس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون لە جیهاندا و لەو ژمارەیەش نزیكەی 5 ملیۆن كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 221 ملیۆن توشبووش چاكبوونەتەوە