ئێستانیوز
ڕۆبەرت مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند، ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستانە ئەتۆمییەکان بە قۆناغێکی ناھەمواردا گوزەر دەکەن و پشوو درێژییان بەرامبەر دواکەوتنی ئێران لە گەڕانەوە بۆ دانوستانەکان لە کۆتایدایە.
جەختیشی کردەوە، تا ئێستا ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی دەخوازن بگەنە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ پابەندکردنی ئەمریکا و ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥، لەگەڵ ئەوەشدا تاوتوێی ئاڕاستەی تری دیپلۆماسی دەکەن، سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە پشت دەبەستێت بە کردارەکانی ئێران.
ڕاشیگەیاند، گفتوگۆکانی ڤییەنا لە دوای گەڕی شەشەم بەھۆی ھەڵبژاردنەکانی ئێران ڕاگیران، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک کۆماری ئێران کە لە مانگی ئابەوە دەستبەکار بووە و دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر ھێشتا ئامادە نیە وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان دیاری بکات.
بێستون لەتیف