بەرهەم كەلهوری
لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمەکەی سەدام لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانان دەتوانین بڵێین لە عێراقی دوای سەدام هێزە شیعەکان بە پێی پێوەری دیموکراسی کە زۆرینەن ئەوان سەرکردایەتی عێراق دەکەن ، هێزە شیعیەکانیش نزیکن لە ئێران . ئێرانیش سەر باڵی ڕوسیایە ، ئایا ئەمەریکاو باڵی ناتۆش بێ هەڵوێست و جموڵ نەبوونە لەفەرزکردنی هەژموونی خۆیان ؟
ئەمەریکا هەوڵی داوە کە باڵانسەکە تێکبدات لە پێناو زیاد کردنی هەژموونی خۆی ، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و شکستی هێناوە .
عەرەبی سونەش هەوڵی زۆری داوە تا بچێتە بەرەی ئەمەریکا و ووڵاتانی عەرەبی سونی تا بتوانێت بەرگری لە مانەوە و جێگای خۆی بکات لە عێراقی دوای هەرەسی هێزی خۆسەپێنی سونەدا ، واتە عێراقی دوای سەدام . ( پول بریمەر) ی حاکمی مەدەنی عێراقیش له میانەی یاداشتنامەکەیدا (ساڵەکەم لەعێراق ) دەڵێت کە ئەمریکا دەیەوێت هاوسەنگیەک ڕابگرێت لەنێوان هەر سێ پێکهاتە ( عەرەبی شیعە ،عەرەبی سونە ، کورد ) بەڵام لە واقیعدا ئەمەریکا بەم شێوەیەی نەکرد بە شکلێکی ڕەها ، بەڵکو لە ژێر ناونیشانی پڕەنسیپی دیموکراسی و شەرعیەتی زۆرینەو کەمینەدا کەلە واقیعیشدا پێ دەچێت ڕێکەوتنێک کرا بێت لە نێوان و ئێران و ئەمەریکادا بە چاوپۆشی کردنی دووەمیان بۆ یەکەمیان لە کۆی سیاسەت وحوکمڕانی کردنیاندا ، بە بەڵگەی ئەوەی هەر لە 2005 تا ئێستاش هەندێ لە مادەی دەستووری هەن جێ بەجێ نەکراون ، لەوانە مادەی 140 ە لە دژی لەبەرژەوەندی پێکهاتەی نەتەوەیی دووەم لە ڕووی ژمارەوە ، هەر چەندە عەرەبی سونە هاوسنووری کوردن ، بەڵام لەڕووی زۆرینەی پێکهاتەیی نەتەوەییشەوە هەر قابیلی ڕەخنە لێ گرتنە کە تا ئێستاش ئەم مادەیە جێ بەجێ نەکراوە . بەپێی زانیاریە نێو دەوڵەتیەکانیش لەسەر پرسی دیموکراسی لەعێراق هێشتا نەبۆتە دەڵەتێکی دیموکراسی قبوڵکراو . کەواتە ئەم هەڵبژاردنانەی لە عێراق ئەنجام دەدرێت ناتوانێت گۆڕانکاری ئەرێنی بێنێتە کایەوە بۆ باشتر کردنی ژیانی هاوڵاتیان و پێشکەشکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و بنەبڕکردنی هەژاری و گەندەڵی و …..هتد ، تەنها کەسەکان دەگۆڕدرێن بێ ئەوەی بەرنامەکانی سیاسەتکردن بگۆڕدرێن ، عێراقیش دوو جەمسەری زلهێزی گەورەی جیهانی بەڕێوەی بەدەبات و ئەوانیش لەنێوان خۆیان باڵانسێکیان ڕاگرتووە تەنها بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان ، سەیرکەن بزانن لەم کابینانە یەکێک لەدوای یەکانە چ جیاوازیەکیان هەبووە لەگەڵ یەکتری لەڕووی خزمەتکردن بە هاوڵاتیانەوە ؟!
حزبەکانیش هێندەی بەدوای ئیمتیازاتە حزبیەکانی خۆیانەوەن هێندە بەدوای خەمی خەڵکەوە نین