حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتگیری داوای ڕەوای مامۆستایانی وانە بێژ دەكات

ماوەی مانگێكە مامۆستایانی وانەبێژ خۆپیشاندانیان دەست پێكردووە سەبارەت بە دەستەبەركردنی مافەكانیان، لە دامەزراندن یان گرێبەستیان لەگەڵ بكرێ.

لەم بارەیەوە بەختیار مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: ئێمە لە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پشتگیری داوای رەوای چین و توێژە زەحمەتكێش و بەشمەینەتەكانی كوردستان دەكەین و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین چارەسەری گونجاو بدۆزێتەوە بەپێی دۆخی دارایی و داهاتەكانی بەردەستی بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەمە زیاتر خراپ نەبێت. 

پەیوەندیدار