لیۆنێل میسی ئارەزووی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیە لە داهاتوودا و دەیەوێت یارمەتی ئەو یانەیە بدات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، میسی یاریزانی پاریس سان جێرمان و پێشووی بەرشەلۆنە لە وەڵامی ئەگەری گەڕانەوەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەڵێ دەیەوێت بگەڕێتەوە و هەردەمیش وتوویەتی ئارەزووی یارمەتیدانی ئەو یانەیە دەکات بە هەر ڕێگەیەکی سوودبەخش بێت.
میسی دەڵێت “دەمەوێت ڕۆژێک ببمە سکرتێری هونەری، ئیتر نازانم ئەمە لە بەرشەلۆنەدا ڕوودەدات یان نا، گەر ئەگەریش هەبێت ئەوا هیوادارم یارمەتی ئەو یانەیە بدەم”.
میسی باس لەوەشدەکات، بەرشەلۆنە ئەو یانەیەیە، کە خۆشی دەوێت و حەزدەکات هەردەم بێ کێشەبێت و بەرەوپێشەوەبچێت و بەردەوامبێت لەوەی یەکێک بێت لە باشترین یانەکانی جیهان.
میسی لە هاوینی ڕابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی هات و بەهۆی کێشەکانی یانە کەتەلۆنیەکەوە نەیتوانی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کرد.